Kurdistan Press - وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون و هێزی عێراقی لەسەر سنوور بڵاوەی پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستووری عێراق رێگە نادات هیچ رێکخراوێکی چەکداریی لەسەر سنوور بوونی هەبێت و جەختیشی کردەوە سەروەریی عێراق هێڵی سوورە.

وەزیری بەرگریی عێراق گوتیشی، رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆی سیاسی و دیبلۆماسیمان لەگەڵ ئێران و تورکیا هەیە.

سەبارەت بە هێزەکانی ئەمه‌ریکا لەناو عێراق، سابت عەباسی راشیگەیاند، هیچ پێگەیەکی سەربازی ئەمه‌ریکی لەناو عێراقدا نییە و لیژنەیەکی ئەمنی باڵا لە نێوان بەغدا و واشنتن پێکهێنراوە بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و ئەنجامدانی ئەرکی راوێژکاری و جگە لەوە عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی شەڕکەر نییە.

ئاسایشی سنوور یەکێکە لەو پرسانەی کە ئێران زۆرترین پێداگری لەسەر دەکاتەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی پێشتر بۆردومانی کردووە.

رۆژی 19ـی ئاداری 2023، عێراق و ئێران له‌میانه‌ی سه‌ردانی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەوکاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کۆنووسێکی ئەمنیی هاوبەشیان واژۆكرد، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ماهه‌نگی لە رووی پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه