وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا پشووی رۆژی شه‌ممه‌ی فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی له شاری به‌غدا هه‌ڵبگیرێ به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و زۆری داواكاری ده‌رهێنانی كارته‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا هاتووه "بڕیاردرا رۆژانی شه‌ممه له فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی هه‌ردوو به‌ری كه‌رخ و ڕه‌سافه له شاری به‌غدا ده‌وامی ئاسایی و فه‌رمی هه‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كارتی نیشتمانی به‌غدا له رۆژانی شه‌ممه له كاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات تا كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ.
ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانی كارتی نیشتمانی له شاری به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاره‌كه كارتی نیشتمانی ده‌رده‌هێنن و وه‌رده‌گرنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌یان به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و زۆری داواكاری ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌ركردووه.
وەڵام بدەوه