Kurdistan Press - وەزیری دارایی عێراق خۆیان بەدووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت وەزیری دارایی عێراق خۆیان بەدووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی عێراق خۆیان بەدووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێک رێنوێنی داوەتە بانک، دەستەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق کە فەرمانبەرەکانیان پابەندی لەبەرکردنی جلی فەرمی بن، خۆیان دووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت ژنان ئەو جلوبەرگانە لەبەر نەکەن کە رەنگەکەیان زۆر زەقە و نابێت مەیکئەپەکەیشیان تۆخ بێت.
ئەوەی کە پەیوەندیی بە پیاوانەوە هەیە، وەزارەتی دارایی عێراق داوایان لێ دەکات جوانکاری نەکەن و تاتۆ لەسەر جەستەیان نەبێت.
هەر لە نووسراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات، فەرمانبەرانی پرسگە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکەن و بەشداری لە خوولەکانی تایبەت بە شێوازی مامەڵەی دروست بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا