Kurdistan Press - دادگای فیدڕالی بڕیار دەردەکات لەبارەی ھەژماری من دادگای فیدڕالی بڕیار دەردەکات لەبارەی ھەژماری من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕالی بڕیار دەردەکات لەبارەی ھەژماری من

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیران رای دەگەیەنێت، لەم هەفتەیە دادگای فیدراڵی راستكردنەوە دەردەكات و پشتڕاستی دەكاتەوە كە هەژماری من هیچ كێشەیەكی نییە، فەرمانبەران دەتوانن سوودمەند بن لەو هەژمارە.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی نیسان، عەزیز ئەحمەد راوێژكاری نووسینگەی سەرۆك وەزیران، لە تویتەر پۆستێكی كردووە و دەڵێت، "دادگای فیدراڵی” لە بەغدا لەم هەفتەیەدا ڕاستكردنەوەیەك دەردەكات بۆ پشتڕاستكرنەوەی ئەوەی كە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، هەمان مافیان هەیە وەك هەموو عێراقییەكان لە پڕۆژەی بانكی ناوەندی عێراق، بۆ بە بانكیكردنی مووچە كە ماوەیەكی زۆرە باسی دەكرێت.

باسی لەوەش كردووە، وەك چۆن مووچەخۆرانی حكوومەتی فیدراڵی، بانكی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن لە لیستی بانكە پەسندكراوەكان، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەمان مافیان هەیە.

روونی كردووەتەوە، ئەمە بنەمای پڕۆژەكەیە: هەر بانكێك لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێ درابێت و مەرجەكانی هەژماری منی تێدابێت، دەتوانێت هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست بكات.

لە كۆتایی قسەكانی دەڵێت، هەموو بانکە بەشدارەكانی پڕۆژەی هەژماری من، مۆڵەتیان لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە پێ دراوە و بەتایبەتی پەسند كراون بۆ پڕۆژەكە، بۆیە دوای ئەم ڕاستكرنەوەیە، دەتوانین بە تەواوی توانامانەوە بەردەوام بین تا هێڵی كۆتایی.

ئەو قسانەی ئەو ڕاوێژكارە لە كاتێكدایە، ئێستە نزیكەی 300 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن و ڕۆژانە لە زیادبوونی ژمارەیان، بڕیاریشە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی فەرمانبەرانە ببن بە خاوەنی هەژماری خۆیان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه