Kurdistan Press - گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا نابێت نادیدە بگیرێن گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا نابێت نادیدە بگیرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا نابێت نادیدە بگیرێن

گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا نابێت نادیدە بگیرێن
هۆکاری گۆڕانکاریە سرووشتیەکانی کەشوهەوا لەم چەند ساڵەی رابردوودا سەرەنجی زیاد لە وڵاتێکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوەو گەورەبەرپرسانی جیهانی خستۆتە جموجۆڵەوە. 
لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە چەشنی باووزریانی وێرانکەر، وشکەساڵی، لافاو و توانەوەی بەستەڵەکی جەمسەری باکور و  زەرەروزیانە بەرچاوەکانی کشتوکاڵ و دواجار قاتی و قڕی، هەنوکە بەرۆکی زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی وڵاتە هەژارەکانی گرتووەو خستووینەتە بەردەم هەڕەشەی لەناەعوچوونەوە. 
گومانیشی تێدانیە وڵاتانی پیشەسازی و پێشکەوتوو بەهۆی ژمارەیەکی یەجگار زۆر لە کۆمپانیاکانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنان و دەرەدانی قەوارەیەکی گەورە لە دوائۆکسیدی کاربۆن و گازە ژەهراویەکانەوە، بەهۆکاری سەرەکی گۆڕانکاریەکانی کەشووهەواو درووست بوونی لافاوو باووبۆران و زریان و وشکەساڵیەوە لەقەڵەم دەدرێن. 
گەورەیی قەبارەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لە ئاستێکدان وڵاتە هەژارەکان باجێکی گەورەی زەرەرو زیانەکانی دەدەن و هیچ ئاسۆیەکی روناکیش بۆ سنوور دانانان لەبەردەم ئەم تەوژمە سرووشتیەی وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازی رۆڵی سەرەکی لە درووست بوونیدا دەگێڕن، دیار نیە.  
بەجۆرێک حاڵی حازر ئەم دیاردەیە زیاتر لە دووسەت ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەفریقیای خستۆتە بەردەم مەترسی لە ناوچوون و کۆچی بە کۆمەڵ و برسێتی و قات و قڕیەوە. 
بەداخەوە هیچ کام لەو سمینارو لوتکە جیهانیانەی ساڵانە لە ئاستی جیهاندا بۆ پڵان دانانی ڕووبەڕووبوونەوەی  گەرم بوونی پلەی گەرمی گۆی زەوی رێک دەخرێن، نەیانتوانیوە کاریگەری دەرهاوێشتەکانی کارەسات و دیاردە سرووشتیەکان کەم بکاتەوە  .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا