Kurdistan Press - خۆتان بۆ سەرمایەکی زۆر ئامادەبکەن خۆتان بۆ سەرمایەکی زۆر ئامادەبکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خۆتان بۆ سەرمایەکی زۆر ئامادەبکەن

زەکەریا کانی پاشایی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لەئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین بە تەواوی کۆتایی پێدێت و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن (نزیکەی 12 تا 15 ڕۆژ) کەشوهەوای ناوچەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی نەریتی سروشتیی وەرزی دابارین، لە دوای هاتنی پەڵەی سەرانسەری لە زۆربەی ناوچەکاندا، ماوەی  12 تا 15  ڕۆژ باران بارین دەوەستێت, لەم ڕوانگەیەوە ڕێنمایی بە جووتیاران دەدرێت کە لە دوو ڕۆژی داهاتووەوە دەست بە کێڵان و جووتکردنی زەوییەکانیان بکەن، چونکە دەرفەتێکی گونجاویان لەپێشە.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە، ئەو کەشناسە ڕوونیکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممەدا پلەکانی گەرما بە جێگیری بمێننەوە، بەڵام لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەوە بارستە هەوایەکی وشک و ساردی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکە بکات، کە ئەمە یەکەمین شەپۆلی ساردی جەمسەرییە لەم وەرزەدا، و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بەجۆرێک لە سەنتەری شارەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ نزیكەی 2 پلەی ژێر سفر، هاوکات ناوجە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما تێیدا دادەبەزن بۆ 6 پلەی ژێر سفر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا