پاش ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە یەکێک لە بریارەکانیدا باسی لە دروستبونی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان نەکردبوو کە لە دوایین دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان رویداو ئەو سندوقانەی ئامێرەکانیان ئیشیان نەدەکرد گواسترانەوە. دەستەی دادوەری سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەو رێنماییانەی کۆمسیۆنی رەتکردوە و بریاری دا کە لە رۆژی دەنگدان تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بە دەستی و بە ئەلکترۆنی لەناو بنکەکانی دەنگدان ئەژمار دەکرێنەوە بە ئامادەبونی نوێنەری سەرجەم قەوارە سیاسییەکان.
هەروەها دەستە دادوەرییەکە لە بریارەکەیدا باس لەوە دەکات تەنانەت ئەگەر هەر کێشەیەکی تەکنیکی دروست بوو ئەوا هیچ لایەنێک و تەنانەت کۆمیسیۆنیش بۆی نییە سندوقی دەنگدان بگوازێتەوە هەتا ژماردنی دەستی ئەنجام نەدریتەوە بۆ سەرجەم سندوقەکان لە ناو بنکەکانی دەنگدان و لەبەرچاوی نوێنەرانی سەرجەم قەوارە سیاسییەکان و کۆمیسیۆندا.
وەڵام بدەوه