Kurdistan Press - بەڵێنێکی نوێ لە چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پارتی بەڵێنێکی نوێ لە چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڵێنێکی نوێ لە چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پارتی

كەمتر لە نۆ رۆژ ماوە، بۆ ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، دەست پێ بكات، پارتی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە و بەشداری پرۆسەكە ناكات، نێچیرڤان بارزانیش، دوا قسەی حزبەكەی گەیاندە شیعە و سوننە لە بەغدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنەكانی شیعەش بەڵێنیان داوە، بەبێ پارتی هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-5-2024، سەركردەیەكی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبەغدا رایگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە تەواوی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی گووتووە، پارتی بڕیاری خۆی لەبارەی هەڵبژاردن بەوە شێوازە داوە و بەشداری ناكات.

ئەو سەكردە باڵایە، ئاماژەی بەوە كردووە، نێچیرڤان بارزانی، رەزامەندی زۆرینەی لایەنەكانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بە دەست هێناوە، دواتر رۆژێكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەستنیشان دەكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەردانێكی سێ رۆژیدا لە بەغدا، لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە شیعە و سوننە، لەبارەی هەڵبژاردن، مووچە و كێشە هەڵپەسێردراوەكان، كۆ بوویەوە.

هاوكات دوێنێ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند: گرنگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە رێككەوتنی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكان بەرێوە بچێ.

سەركردە باڵاكەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، دووپاتی لەوە كردووەتەوە، دڵنیایی دراوە، كە هەڵبژاردن بەبێ بەشداریی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە ناچێت، چونكە بەشدارینەكردنی پارتی ئەنجامی خراپی دەبێت.

هەروەها دوێنێ، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەیزرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵوێزی بەریتانیا، دووپات لە پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی یاسایی و دادپەروەرانە کە جێی متمانە بێت كردەوە.

هاوكات نووری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، لە چەند رۆژی رابردوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ مانگی ئۆكتۆبەر دوا دەخرێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بەهۆی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵییەوە، بڕیاری داوە بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نەكات، كە بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، بەرێوە بچێت.

ئێستا خواستێكی نێوخۆی و دەرەكی هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی ئەوەی پارتی بەشداری پرۆسەكە ناكات، هەر بۆیە ئەمریكا و بەریتانیا لە رێگای باڵوێزەكانیانەوە هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر كێشەكە دەدەن، ئەمریكا و بەریتانیا لەگەڵ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن بە بەشداری هەموو لایەك و پێكهاتەكان و دادپەروەرانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه