Kurdistan Press - کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن کارەکانی راگرت کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن کارەکانی راگرت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن کارەکانی راگرت

دوێنێ لە بەغداوە هەر سێ لقی کۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاگادار کراونەتەوە کارەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رابگرن. شەش فەرمانبەر، سێ لە بەغدا و سێیەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە وڵاتی ئیمارات بۆ چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان، بەڵام "دوێنێ پەیوەندییان پێوەکراوە بەپەلە بگەڕێنەوە عێراق و فۆڕمەکان چاپ نەکەن".

یەکێکی دیکە لەو رێکارانەی کۆمیسیۆن راگیرارن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بووە، کە بڕیار بوو دوێنێ وەکو ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکە بکرێت، بەڵام بەغدا گوتوویانە دەبێت ئەوەش رابگیرێت.

هەر دوێنێ بە فەرمانی کۆمیسیۆن، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ چاودێرەکانی سەر سندووق راگیرا، ئەوەش وەکو رێکارێکی دیکەی راگرتنی کارەکان.

کۆمیسیۆن لە بەغدا بە فەرمی هیچ کاتێکی دیکەیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان نەگوتووە و تەنیا گوتویانە کارەکان راگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه