Kurdistan Press - بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق لەسەر كارەكەی لادرا بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق لەسەر كارەكەی لادرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق لەسەر كارەكەی لادرا

ئەمڕۆ سێشەممە بە نووسراوێكی فەرمی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق لەسەر كارەكەی لادرا.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، بە نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی نەوت و بە ئیمزای خزەیر عەباس بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتە فیدراڵییەكە، عەمار عەبدولحوسێن بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ بە وەكالەت لە پۆستەكەی لادرا

كۆمپانیای سۆمۆ، كۆمپانیایەكی حكوومییە بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق و بارەگای سەرەكیی لە بەغدای پایتەختی فیدراڵییە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه