ئاوی بەنداوی موسڵ بەردەدرێتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی موسڵیش هۆشداریی بە خەڵکی نزیک رێڕەوی رووباری دیجلە دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی موسڵ رایگەیاندووە کە ئاوی کۆکراوەی نێو بەنداوی مووسڵ 6 ملیار مەتری سێجای تێپەڕاند، بۆیە مەترسیی رووخانی دیواری بەنداوەکە زیاتر بوو.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە لە دوێنێوە هۆشداریی بە خەڵکی نزیک رێڕەوی رووباری دیجلە داوە تاوەکوو دوور بکەونەوە، چونکە ئاوی بەنداوەکە بەردەدرێتەوە بە جۆرێک کە لە هەر چرکەیەکدا هەزار مەتر سێجا ئاو بەردراوەتەوە.
وەڵام بدەوه