بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١١ی٥ی ٢٠٢٤ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆگردن لەبارەی بڕیاری کۆتایی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان.
بهپێی زانیارییهكان، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بڕی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ سەردانی بەغدا بکات.
ههر بهپێی زانیارییهكان، شاندەکە چەند رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە تا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان.
ساڵی رابردوو حکوومەتی عێراق تەنیا ٥٠٠ تۆن گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانی وەرگرت، بهڵام بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ بڕی بارانبارین زۆرتر بووە بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان سەروو دوو ملیۆن تۆن دهبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی کشتوکاڵ رووپێوی زەویی داچێنراویان بە گەنم كردووه، دوای بردنەوەی داتاکان بۆ بەغدا چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بڕێکی زیاتری گەنمی جووتیاران وەربگیرێت.
حکوومەتی عێراق ھەموو گەنمی جووتیارانی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەردەگرێت، بەڵام بۆ ھەرێمی کوردستان بەشێکی وەردەگرێتەوە. شاندەکەی وهزارهتی كشتوكاڵی ههرێمی كوردستان كه چهند ڕۆژێك پێش ئێستا سهردانی بهغدایان كردبوو و له سهردانهكهی ئهم جارهشیان داوا دەکەن حکووومەتی عێراق تەواوی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق وهربگرێت.
وەڵام بدەوه