هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان هەنگاو دەنێن و سەرۆكوەزیران بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییان كردووە، بەڵام هێشتا عێراق لەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان جددی نییە. باسم عەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: حکومەت سەرکەوتوو بوو لە ئیدارەدانی هەندێک دۆسیەی هەستیار، وەکو دۆسیەی کەرکووک و پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، حکومەت دەستپێشخەری کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان، کە بەشێکیان ئەرکی یۆنامی بوون لە عێراق. کۆتاییهێنان بەکاری یۆنامی لە عێراق، لەسەر داوای بەغدابووە و کۆتاییهێنان بە کاری سیاسی یۆنامی لە عێراق، ڕێگر نابێت لە بەردەوامیی کاری ئاژانسە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان لە عێراق. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆنامی ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و تێیدا هاتووە: "پێویستمان بە ئەرکی یۆنامی نەماوە و داوا دەکەین لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکی یونامی بهێنرێت".
وەڵام بدەوه