Kurdistan Press - پەیامێک لەـسوودانییەوە سەبارەت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان پەیامێک لەـسوودانییەوە سەبارەت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لەـسوودانییەوە سەبارەت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (27-05-2024)، محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکارەکانی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد.

سوودانی جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کردەوە کە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق و بانکە حکومییەکان بەدواداچوونی بۆ رێکارەکانی بەجێکردن کرد و گوتی: "پێویستە پەلە بکرێ لە تەواوکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتنی مووچەکانیان"؛  راشیگەیاند، بەگوێرەی یاسا و دەستوور، حکومەتی عێراق بەرپرسە لە فەرمانبەران و گەرەنتیکردنی مافەکانیان لەهەر کوێ بن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه