کۆمیسیۆن بە فەرمی دواخستنی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکات وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە ناتوانن لەو کاتەی دیاریکراوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن، بۆیە داوایکردووە سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
لە نوسراوەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، " ناتوانن لە 10-6 ــ 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدەن، بۆیە هەڵبژاردن دوادەخرێت و وادەیەکی نوێ دیاری بکەن"
وەڵام بدەوه