حاكم شێخ لەتیف، یاساناسی ناسراو پسپۆڕی یاسای دەستووری لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، دادگای تەمیزی فیدراڵی بڕیاری دا کە دادگای باڵای فیدراڵی زیادەڕەوی کردووە لە دەسەڵاتەکانی خۆی، بۆیە بڕیارەکەی پووچەڵە لە ڕووی یاساییەوە.
ڕوونی دەكاتەوە، پیشتر دادگای فیدراڵیی باڵا لە بڕیارێکیدا، بڕیاری دابوو کە دەقی مادەی ۳٥/ بڕگەی چوارەم/ا/٤ لە یاسای خانەنشینی گشتی نادەستوورییە و هەڵی وەشاندبووەوە کە تایبەت بوو بە خانەنشینی دادوەران کە ۳٠ ساڵ خزمەتیان هەیە و لای خۆیەوە دەقی مادە یاساییەکەی گۆڕیبوو لە پێناوی ئەوەی یەکێک لە دادوەرەکانی خۆی (ئەندامی دادگای فیدالی بالا )کە ماوەیەک پیش ئیستا دەستی لەکار کیشابووەوە، خانەنشینی بیگریتەوە، بەڵام دەستەی گشتیی دادگای تەمیزی فیدراڵی، ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی باڵای هەڵوەشاندەوە و گوتی کە دادگای فیدرالی زادەڕەوی لە دەسەڵاتەکانی خۆیدا کردووە.
وەك حاكم شێخ لەتیف ڕوونی كردووەتەوە، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە دەقێکی یاسا ئەگەر بۆی دەرکەوت کە پێچەوانەی دەستوورە هەڵبوەشینیتەوە، بەڵام بۆی نییە خۆی بخاتە جیگای پەرلەمان و دەقێکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەڵی وەشاندۆتەوە.
سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگا فیدراڵی لەسەر هەرێمی كوردستان، حاكم شێخ لەتیف نووسیویەتی، بەگویرەی ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ بێت، هەموو ئەو دەقانەش کە بۆ یاسای هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان زیادی کردوون زیادەڕەوین و پوچەڵن.
لە درێژەی پۆستەكەیدا ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، ئێمە پیشتر لە چەندان بۆنەدا ئەوەمان جەخت دەکردەوە، ئەوەی دادگای فیداڵی دەیکات بەوەی خۆی دەخاتە جێی پەرلەمان و دەقی یاسایی هەموار دەکات یان زیادی دەکات نایاساییەو لەدەسەلاتی ئەو دادگایەدا نیە، ئەو تەنها دەسەلاتی ئەوەی هەیە بریار بدات کە دەقیک یان چەند دەقیک هەڵبوەشینیتەوە کە پیچەوانەی دەستورەو دەسەلاتی لەوێدا دەوەستیت، بۆی نیە دەق زیاد بکات یان هەمواری بکاتەوە ئەوە کاری دەسەڵاتی یاسادانانە.
وەڵام بدەوه