جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، به‌غدا به بیانووی ئه‌وه‌ی كێشه له لیستی ناو و كۆده‌كان هه‌یه، مووچه‌ی هێزه ئەمنییەکان دواخستووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازیان هه‌بێت، له كه‌مترین كاتدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌گڤان سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، راگەیاند، هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزه ئەمنییەکان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هۆكاری ته‌كنیكییه، باس له‌وه ده‌كه‌ن گرفت له لیستی ناو كۆده‌كان ھه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازیان هه‌بێت، به زووترین كات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ن، چونكه بۆ ده‌توانن مووچه‌ی ھێزه‌كانی خۆیان بده‌ن و مانگانه له كاتی خۆی، به‌ڵام گرفت بۆ ھێزه‌كانی ئەمنی ئێمه دروست ده‌كه دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و دواكه‌وتنه، هۆكاری سیاسی و به‌ئه‌نقه‌سته، ئه‌گه‌رنا كێشه دروست نابێت، بۆیه ئێسته چاره‌سه‌ر كراوه و بڕیاره به زووترین كات مووچه ره‌وانه بكرێت. سه‌گڤان سندی گوتی، بڕیاره سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه بدرێت و داكۆكی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت و دووباره نه‌بێته‌وه، مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی ھێزه ئەمنییەکان ھه‌رێمی كوردستان بدرێت .
وەڵام بدەوه