لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانی عێراق، دوو ڕۆژی تر لەمساڵدا كرایە پشووی فەرمی و سەرجەم عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم سێی حوزەیران، رۆژنامەی "سەباح"ی زمانحاڵی فەرمی حكوومەتی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانان، بڕیار درا دوو ڕۆژی تر لە ئەمساڵ بكرێتە پشووی فەرمی.
ئەو دوو ڕۆژەی كراوەتە پشوو بریتین لە 20 و 21ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ كە دەكاتە مانگی 11ـی ئەمساڵ.
لەبارەی هۆكاری پشووەكە ئاماژە دراوە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێرییە لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان كە زیاتر لە 30 ساڵە ئەنجام نەدراوە.
بڕیارە لە 21ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێریی سەرانسەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێ، ئێستە ئامادەكارییەكان دەستی پێ كردووە و 120 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر راهێنانیان پێ دەكرێ بۆ ئەو مەبەستە.
وەڵام بدەوه