حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەبێت. حکومەتی عێراق مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ناردووە جگە لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، بە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە جارێکی دیکە مووچەکانیان دواناکەوێت. ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوی بەشێک لە هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد دەنێرێت، بەمەبەستی ناردنی مووچەكانیان، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی مانگەکانی چوار و پێنجی هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت کە بۆ هەر مانگێک زیاتر لە 352 ملیار دینارە. ناوی چواری و پلەی وەزیفی 282 هەزار کارمەندی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێن. بەگوێرەی ڕێكکەوتنەكەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، ناوی سەرجەم هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە بە یەكەكانی 70 و 80ـەوە، ڕەوانەی بەغدا دەکرێن.
وەڵام بدەوه