Kurdistan Press - ڕێنمایی بەپەلە لە سوودانییەوە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئیسرائیل ڕێنمایی بەپەلە لە سوودانییەوە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێنمایی بەپەلە لە سوودانییەوە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئیسرائیل

سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، ڕێنمایی گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سەربازی دا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق.

 یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران داوای ئامادەکردنی هەموو پێداویستییەکانی بەرگریی ئاسمانی، چاودێریکردنی چڕی سنوورەکان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پەیوەست بە ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی لە شوێنێکی دیاریکراو، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری هەر 12 کاتژمێر جارێک و بەرزکردنەوەی وەک ڕاپۆرتێک بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات.

ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە پێشێلی یاسا دەکات و لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی حکومەت ڕەفتار دەکات و چالاکیی سەربازی وەک بەکارهێنانی مووشەک و درۆن دژی وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه