Kurdistan Press - سەدر داوا لە عێراقیەکان دەکات ھەستن بۆ شۆرش.. سەدر داوا لە عێراقیەکان دەکات ھەستن بۆ شۆرش.. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەدر داوا لە عێراقیەکان دەکات ھەستن بۆ شۆرش..

موقتەدا سەدر رزگارکردنی ناوچەی سەوزی راگەیاند. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لەسەر هەژماری "تویتەر" رزگارکردنی ناوچەی "سەوز"ی راگەیاند و بانگەشەیەکی ئاراستەی عێراقییەکان دەکات کە هەستن بۆ پاڵپشتیکردن لە شۆڕش و ئازادکردنی ناوچەی سەوزی بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستەمی سیاسی.

جێی باسە، دوێنێ ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی سەر بە رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی سەرۆک کۆمار و محەممەد شیاع سوودانی لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و لە دژی سیستەمی حکومڕانی و دادوەری لە عێراق چوونە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق و دەستیان کرد بە مانگرتنی کراوە لەنێو پەرلەمانی عێراق و دانانی خێوەت لە بەردەم پەرلەمان و مانەوەیان لەنێو پەرلەمان تاوەکو جێبەجێکردنی داواکانیان.

هەروەها لە ئاکامی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر و نزیکەی 30 کارمەندی ئەمنی بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه