Kurdistan Press - لە نوری مالکی یەوە بۆ موقتەدا سەدر لە نوری مالکی یەوە بۆ موقتەدا سەدر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە نوری مالکی یەوە بۆ موقتەدا سەدر

دوابەدوای ئەوەی موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کرد، نوری مالیکی رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ دەستور و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستورییەکان گرەنتی دەستپێکی گفتوگۆکانن

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا رایگەیاند، لە گفتوگۆ جدیەکانەوە هیوادارین ناکۆکییەکان چارەسەربکەین و بارودۆخەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنی شایستەی خۆیان، وتیشی، "هەموو ئەمانە بە گەڕانەوە بۆ دەستور و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوریەکان ئەنجام دەدرێت."

هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بە هەمان شێوە دوای وتارەکەی سەدر توتێکی کرد و رایگەیاند، "وتەکانی موقتەدا سەدر بە رێزەوە وەردەگرن، لە زۆر رووەوە لەگەڵ دەستپێشخەری چارەسەکردنی قەیرانەکاندان، رێز لە هەموو ئەو لایەنانە دەگرن کە بۆ پاراستنی خوێنی خەڵک و بەدیهێنانی چاکسازی کاردەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن بۆ خزمەتکردنی خەڵک و ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەم و بەهێزکردنی دەوڵەتی دەستووری، لە رێگەی پڕۆسەیەکی دیموکراسی تەندروست و ئاشتیانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه