Kurdistan Press - هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە. هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئاماژەدان بە رووداوەکانی ئەمدواییەی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، دووپاتیکردەوە کە "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە".

رۆژی سێی ئاب، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

سەدر لە گوتارەکەیدا گوتی: له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی ئاشتیخوازانه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ داوای چاكسازی ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستا و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.

زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و تەنانەت بەشیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتگیریان لەو داوایەی موقتەدا سەدر کردووە.

فازڵ میرانی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، چواری ئاب) لە چلەی ماتەمینی شەفیق زراری کارگێڕی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی کرد. ئەو باسی لە دۆخی سیاسیی عێراق کرد، بەڵام هەڵوێستی روونی پارتەکەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا نەکرد، تەنیا دووپاتی کردەوە کە "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە".

تا ئێستا چەندین لایەن و سەرکردەی عێراقی داوایانکردووە لایەنەکان بۆ چارەکردنی کێشەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و لەو پێاوەدا گفتوگۆی جددی بکەن.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قسەکانی ئەمڕۆیدا گوتی: هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانییە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی عێراقی تێکەوتووە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه