ئەمڕۆ پێنجشەممە، فالح فەیاز یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە کەناڵی جەزیرەی قەتەری راگەیاند، دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، پرسێک نییە تەنھا تایبەت بێت بە رەوتی سەدر، بەڵکو جێگای بایەخی لایەنە سیاسیی و ھاوپەیمانییەکانی دیکەیشە.
ئاماژەی بەوەشدا، جارێ چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ ھەڵوێستێکی لەبارەی پرسی دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەکرێت پێشنیازەکەی موقتەدا سەدر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە تاوتوێ بکرێت و بگەن بە ھەڵوێستێکی ھاوبەش لەوبارەیەوە، چونکە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، لەو کاتەدا دەبێت بە چارەسەر کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەسەری رێکبکەون.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی باسی لەوەش کرد، حکومەتی ئێستای عێراق، حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی بۆ دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان نییە، هەروەها، داوکاری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، پرسێکی گرنگە و قبوڵ ناکرێت، ئەگەر تەنھا لەلایەن یەک لایەنەوە کە پێشنیاز بکرێت.
فالح فەیاز ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێشتر بەشیک لەسەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، داوایان کردبوو کە ھەڵبژاردن دووبارە ئەنجام بدرێت، ئەوەش پرسێکە دەکرێت رێککەوتنی لەسەری بکرێت.
لەبارەی دەستپێشەخەرییەکی مستەفا کازمییەوە فالح فەیاز وتی، چوارچێوەی ھەماھەنگی ستایشی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، بەڵام ئەوە پێویستی بە تەوافوق ھەیە
وەڵام بدەوه