Kurdistan Press - کۆبونەوەی لوتکە لەنێوان ھەر سێ لایەنی کورد و شیعە و سونەکان دەکرێت. کۆبونەوەی لوتکە لەنێوان ھەر سێ لایەنی کورد و شیعە و سونەکان دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبونەوەی لوتکە لەنێوان ھەر سێ لایەنی کورد و شیعە و سونەکان دەکرێت.

ئەندامێکى دەستەى گشتیى رەوتى حیکمە دەڵێت، نێردەی تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی کردووە کە چوارچێوە گشتییەکەى بەستنی کۆنگرەیەکى دیالۆگە بەسەرپەرشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتیشى: "سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى هادى عامرى بۆ لاى موقتەدا سەدر پشت بە ئەنجامى سەردانێکى چاوەڕوانکراوى پلاسخارت بۆ لاى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەبەستێت."

رەحیم عەبوودى، ئەندامى دەستەى گشتیى رەوتى حیکمە، راگەیاند: سەردانى جێنین پلاسخارت بۆ لاى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە چوارچێوەى دەستپێشخەرییەکەیدا بووە بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی عێراق. ئێستا پلاسخارت وەکو نێوەندگیر لە نێوان لایەنە شیعەکان کاردەکات".

رەحیم عەبوودی گوتیشى: "چوارچێوەى گشتیى دەستپێشخەرییەکە ئەوەیە کۆنگرەیەکى دیالۆگ بە بەشدارى سەرجەم لایەنە شیعە و سوننە و کوردییەکان بکرێت کە نەتەوە یەکگرتوەکان سەرپەرشتى بکات".

5ى ئابى 2022، جێنین پلاسخارت لە شارى نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبووەوە و دواتر بە رۆژنامەڤانانى گوت: "کۆبوونەوەکى باشمان لەگەڵ سەدر کرد؛ گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی دۆزینەوەى رێگەچارەیەک بۆ قەیرانى سیاسی کرد".

بەرپرسەکەى رەوتى حیکمە ئاماژەى بەوەدا کە بڕیارە لەماوەی دوو رۆژدا بە زارەکى یان لەڕێگەى سەردانەوە پلاسخارت نێوەڕۆکى وەڵامى سەدر بۆ دەستپێشخەرییەکەى بگەیێنێتە هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و ئەوانیش کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی ئەو وەڵامە رێکبخەن.

لە 29ى تەممووزەوە لایەنگرانى رەوتى سەدر خۆپێشاندان و مانگرتنیان دژى بەربژێرى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دەستپێکردووە و پاڵپشتى داواکاریى موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دەکەن.

ئەو هەڵوێستەى رەوتى سەدر پەیوەندى لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەگى ئاڵۆزتر کردووە؛ بۆ چارەسەرى ئەو دۆخەش هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح راسپێردراوە وەکو نوێنەرى چوارچێوەى هاوئاهەنگى گفتوگۆ لەگەڵ موقتەدا سەدر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا سەردانەکەى نەکردووە.

رەحیم عەبوودى گوتى: "ئەو سەردانەى هادى عامرى بۆ لاى سەدر پشت بە ئەنجامی سەردانى پلاسخارت بۆلای چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى دەبەستێت و دواى ئەوە لەسەر بنەماى بۆچوونى موقتەدا سەدر بڕیار دەدرێت کە سەردانەکە ئەنجام بدرێت یان نا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه