بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێبڕینی بڕی 1%ی مووچە بۆ پاڵپشتی كردنى "غەززە و لوبنان" خانەنشینانی لێ بەدەر دەکرێت.
بڕیاری لێبڕینی 1٪ی مووچە ناڕەزایی بەرفراوانی خانەنشینانی لێکەوتەوەو ئەم بڕیارەیان بە "ناڕەوا" و "چاوەڕواننەکراو" زانی و پێیانوابوو "ئەم لێبڕینانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئاستی ژیانیان دەبێت، بەتایبەتی کە لە ئێستاوە بەدەست بەرزبوونەوەی نرخ و تێکچوونی بارودۆخی ژیانەوە دەناڵێنن".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ درا لەسەر هەڵاوێردکردنی خانەنشینان لە بڕیاری لێبڕینی بڕی (1%)ی مووچە بۆ پاڵپشتی كردنى (غەززە و لوبنان) لەو کاتەوەی ئەو بڕیارە دەرچووە لە 24ی تشرینی دووەمی 2024
لە کۆبونەوەی ڕۆژی 19-11-2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری لێبڕینی 1٪ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ هاوکاری گەلی فەلەستین و لوبنان درا.
وەڵام بدەوه