Kurdistan Press - ئایندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ڕاگەیاندرا ئایندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئایندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ڕاگەیاندرا

وئاد حوسێن: هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا ده‌مێننه‌وه‌

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا گوتی پێشبینی دەکات هێزەکانی ئەمەریکا لە ژێر دەسەڵاتی ترەمپ لە عێراق بمێننەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی "بارودۆخی تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا جیاوازە بە بەراورد بە سەردەمی یەکەم ئیدارەی ترەمپ، ئێمە ڕووبەڕووی تەحەدایەکی نوێ دەبینەوە و هەست دەکەم بوونی ئەوان (ئەمەریکا) لەم ناوچەیەدا بەردەوام دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکرد کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی ئەمنی کە هەردوولا ئیمزا دەکەن بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆکان لەسەر ئایندەی ئەو پەیوەندییانە بەردەوامە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران، فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردەوە کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بارودۆخی عێراق هەبووە و گوتی: "ئێمە نیگەرانین لەو گرژیانە و هیوادارین هەردوو وڵات ڕێچکەی نوێ بگرنەبەر."
ئەمەریکا نزیکەی 2500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازی لە سوریا هەیە وەک بەشێک لەو هاوپەیمانێتییەی کە لە ساڵی 2014 بۆ شەڕی داعش پێکهێنا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا