Kurdistan Press - حکومەتی عێراق پەشیمان بووەتەوە حکومەتی عێراق پەشیمان بووەتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی عێراق پەشیمان بووەتەوە

تا ئێستە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە یەكەم هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق بخاتە دەنگدانەوە، بەشێك لە پەرلەمانتارانی شیعە پێی رازی نەبوون، ئەوەش وای كرد حكوومەتی رەشنووسێكی تری هەموارەكە رەوانەی پەرلەمان بكات، پەرلەمانتارێك پێی وایە كۆدەنگیی سیاسی لەسەر پڕۆژەكە هەیە و لە دوای پشووی پەرلەمان و دەست پێكردنەوەی دانیشتنەكانی دەنگی لەسەر دەدرێت.

جەواد یەساری جێگری سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، پڕۆژەیاسای یەكەم هەمواری یاسای بودجەی لە دوای كۆتاهاتنی پشووی پەرلەمان بەهۆی سەردانیكردنی مانگی رەجەب لە بەغدا تێپەڕ دەبێت، كاتێك وادەیەك بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیاری دەكرێت.

روونی كردەوە، كۆدەنگییەكی سیاسی لەسەر تێپەڕكردنی هەمواری یاساكە هەیە بە مەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها بۆ پەلەكردن لە رەوانەكردنی خشتە داراییەكانی بودجەی 2025، بەتایبەتی كە حكوومەتی عێراق لە رەوانەكردنی زۆر دواكەوت.  

شایەنی باسە پێنجشەمی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی سەبارەت بەو گۆڕانكارییانەی لەو رەشنووسەی حكوومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی رەوانە كردبوو سەبارەت بە هەمواركردنەوەی مادەی 12ی پێوەست بە دووبارە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەی فیدراڵی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه