Kurdistan Press - کاتی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا کاتی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا

وەزیری نەوتی عێراق زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو و رایگەیاند كە چاوەڕێی پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەن لە پەرلەمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "ئێستا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پڕۆژەیاسایەك ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە كە تێیدا پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خراوەتەڕوو".
راشیگەیاند "لە پڕۆژەیاساكەدا تێچووی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە".
حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەش دا "ئەم 16 دۆلارە وەك قۆناغی سەرەتا دیاریكراوە و رەنگە لە داهاتوودا پێداچوونەوە بەو نرخەدا بكرێت".
وەزیری نەوت جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 تا 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی دەرەوە دەكات.
سەبارەت بە نرخی ئێستای نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهان گوتی، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلارە، حكوومەتی عێراق خوازیارە نرخەكە هەر بەم ئاستە و كەمێك زیاتریش بەرز ببێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ داهات و بودجەی گشتی وڵات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه