Kurdistan Press - بەهۆی بایكۆتی كورد و سوننە هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت نەیتوانی كۆ بێتەوە بەهۆی بایكۆتی كورد و سوننە هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت نەیتوانی كۆ بێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهۆی بایكۆتی كورد و سوننە هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت نەیتوانی كۆ بێتەوە

ئاژانسی (شەفەقنیوز) ڕاگەیاندووە: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ناچار بووە جارێکی تر کۆبوونەوەکەی دوا بخات کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە بەڕێوە بچێت و بە هۆی ئامادەنەبوونی لایەنی کورد و سوننە بۆ دوێنێ یەکشەممە دوا خرابوو.

سەرچاوەیەك بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە:"بە هۆی ئامادەنەبوونی لایەنە کوردی و سوونییەكان لە کۆبوونەوەکەدا كە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای كردبوو، كۆبوونەوەكە نەكراوە."

بەپێی سەرچاوەكە ئامادەنەبوونی هێزە كوردی و سوننەكان لەو كۆبوونەوەیە بە هۆكاری بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بووە كە لەو دواییانە سەبارەت بە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی سێ یاسا دای و ناڕەزایی سوننەكان و كوردی لێكەوتەوە.

هێزە کوردی و سووننەكان ناڕەزاییی خۆیان لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەربڕیوە سەبارەت بە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەویوزار لە كەركووك بۆ خاوەنە ڕەسەكانیان و هەمواری یاسای باری كەسی، ئەمەش وای کرد محەمەد شیاع ئەسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بكات، بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی لایەنە کورد و سوننەكان بۆ دووەمجار كۆبوونەوەكە نەكراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا