Kurdistan Press - ئەو بەرپرسەی لەسەر شەقامەکان ئۆتۆمبێلەکانی نمایش کرد پۆستەکەی لەدەستدا ئەو بەرپرسەی لەسەر شەقامەکان ئۆتۆمبێلەکانی نمایش کرد پۆستەکەی لەدەستدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو بەرپرسەی لەسەر شەقامەکان ئۆتۆمبێلەکانی نمایش کرد پۆستەکەی لەدەستدا

بەگوته‌ى سەرچاوەیەکی ئەمنی ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، بڕیاری دەرکردنی ئوسامە كلدانى، براى ڕه‌یان كلدانى لە پۆستی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی دەرکرد.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی (شەفەقنیوز) دووپاتی کردەوە کە سوودانی بڕیاری دەرکردنی ئوسامە كلدانى برای سەرۆکی "لیواکانی بابلیون"ی لە پۆستی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی دەرکردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاری زیاتر بکات.
ئوسامه‌ كلدانى به‌وه‌ ناسرا بوو كه‌ لە سۆشیال میدیا هاوشێوه‌ى كچه‌ مۆدێله‌كان به‌ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وانه‌وه‌ خۆى نمایش ده‌كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مشتومڕی لە سۆشیال میدیا و پرسیار لەسەر سەرچاوەی ئەم سامانە دروست ده‌کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه