Kurdistan Press - وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا

وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەی چاکسازی پۆلیسی کوردستان دەخاتە واری جێبەجێکردنەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازیی پۆلیسی کوردستانی ڕاگەیاند، کە پلانێکی تۆکمەی پێنج ساڵەیە لەژێر ناوی "ستراتیژی چاکسازی لە پۆلیسی نیشتمانی" بۆ ساڵانی 2026-2030 و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم ستراتیژییە نوێیە گۆڕینی فەلسەفەی کارکردنی هێزەکانی پۆلیسە لە "پۆلیسی لەسەر بنەمای هێز"ەوە بۆ "پۆلیسی لەسەر بنەمای متمانە و خزمەت". لەم چوارچێوەیەدا و وەک هەنگاوی ئامادەکاری، تا ئێستا ڕاهێنانی پیشەیی و سەردەمیانە بە زیاتر لە هەزار ئەفسەر و کارمەندی پۆلیس کراوە.
لە بەشێکی دیکەی پڕۆژەکەدا و بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و پەرەپێدانی تواناکان بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دیالۆگێکی سێ ڕۆژەی هاوبەش لە نێوان پۆلیسی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکارانی یەکێتیی ئەوروپا لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا