تا ئێستە هەوڵەكان بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا بەردەوامە، بەپێی دوایین زانیاری وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیا نەوتییەكانی لە هەرێم كار دەكەن نەگەیشتوون بە رێككەوتن، وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە بەهۆی وەستانی هەناردنی نەوتی هەرێم، عێراق رۆژانە بە بەهای 300 هەزار بەرمیل نەوت زەرەر دەكات.
ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە سەردانێكی بۆ پارێزگای بەسرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تیشكی خستە سەر دۆخی نەوت و غاز لە عێراق و گوتی، وەزارەتی نەوت وەبەرهێنانی لە غازی سروشتی لە 53%وە گەیاندووەتە 67% و لە كۆتای ئەمساڵ دەیگەیەنێتە 70%، پرۆسەی سووتاندی غازی بەهەردراو لە بەرهەمهێنانی نەوت دەوەستێنین و لە 2028 بە تەواوەتی سوودی لێ دەبینین.
روونی كردەوە، سەبارەت بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، گوتی، حكوومەتی فیدراڵی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە رێك كەوت، بە مەبەستی ئاسانكردنی وەرگرتنی نەوتی هەرێم و هەناردەكردنی لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، تووشی كێشەیەك هاتینەوە ئەویش مەرجی كۆمپانیاكان بوو بۆ دەست پێكردنەوەی بەرهەمهێنان، لە میكانیزمی وەرگرتنی شایستەی دارایی كۆمپانیا نەوتییەكانی لە هەرێم كار دەكەن.
عەبدولغەنی ئاماژەی كرد، لە هەمواری یاسای بودجەدا باسی دیاریكردنی كۆمپانیایەكمان كرد بۆ دیاریكردنی میكانیزمی حسێبكردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی هەر كێڵگەیەكی نەوتیی هەرێمی كوردستان، بەڵام حكوومەتی هەرێم بەو هەموارە رازی نەبوو، دووپاتی كردەوە، بەپێی پابەندییەكانی بە مەرجەكانی ئۆپێك، عێراق رۆژانە بە بەهای 300 هەزار بەرمیل نەوت بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم زەرەر دەكات، چونكە نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی پشكی عێراق حسێب كراوە.
تا ئێستە بەغدا لەسەر دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان رژد نییە، لە لایەك وەك وەڵامدانەوەی گوشارەكانی ئەمەریكا ئامادەیی بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردن رادەگەیەنێت، كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆمپانیاكان و هەرێمی كوردستان دیاری دەكات، كەچی لە لایەكی تر مەرج دیاری دەكات و بەربەست بۆ بابەتەكە دروست دەكات وهەرێم تاوانبار دەكات.
شایەنی باسە هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا لە ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس لەسەر داوای عێراق وەستا، بەپێی شارەزایان زیانی وەستانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق 20 ملیار دۆلار زیاتر دەكەوێت، لە 25ی شوباتی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانی پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی لە پێویستیی بەگەڕخستنەوەی بۆری نەوتی عێراق توركیای كردەوە، جیا لە پابەندی بە گرێبەستەكانی كۆمپانیا نەوتییە ئەمەریكییەكانی لە عێراق و هەرێم كار دەكەن، بەڵام شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن عێراق لەسەر دەیست پێكردنەوەی نەوتی هەرێم گەرم نییە، چونكە ئەو لە بەسرە نەوتی زیاتر دەفرۆشێت و قەرەبووی ئەوەی هەرێمی كردووەتەوە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه