تەمەنی یاسایی خانەنشینی یەکلا کرایەوە
فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گشتاندێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پرسیاری زۆریان له باره‌ی ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی لێ كراوه، بۆیه ڕوونی ده‌كاته‌وه به پێی ماده‌ی (10/ یه‌كه‌م) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ـی ساڵی 2014 کە بە یاسای ژمارە (26)ـی ساڵی 2019 هەموار کراوەتەوە، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ته‌مه‌نی بگاته 60 ساڵ، خانه‌نشین ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دەڵێت، ته‌مه‌نی یاسایی بۆ خانه‌نشینی په‌یوه‌ندیی به ساڵانی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو شه‌ست ساڵ ته‌واو بكات و له كۆتای ڕۆژی شه‌ست ساڵدا خانه‌نشینی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه