بەهۆی كەمی باران بارین لە وەرزی داراینی ئەمساڵ و بەرنەدانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، ناوچەكانی عێراق بەتایبەت ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕووبەڕووی کەمئاوی بۆتەوە، کە لە ماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
خالید شەممال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق لە پەراوێزی کۆنگرەی پێنجەمی ئاو لە بەغدا ڕایگەیاندووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی ئاوی کۆکراوەمان کەمترە، بۆیە ناچار بووین ڕووبەری چێندراوی کشتوکاڵی هاوینە کەمبکەینەوە.
ڕاشیگەیاند، عێراق تەنها لە 40%ی پشكی خۆی لە ئاو بۆ بەردەدرێتەوە، بۆیە زۆر بەڕوونی کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات بەدی دەکەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا، کەمبوونەوەی ئاومان بەو جۆرە نەبووە، ئەمەش بۆ کەمی باران لە ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ئاوێکی کەممان بەهۆی توانەوەی بەفرەوە دەستکەوتووە.
وتەبێژی وەزارتەكە دەڵێت: لەسەرەتای هاویندا پێویست بوو بڕی ئاوی کۆکراوە زیاتر لە 18 ملیار مەتر چوارگۆشە بوایە، بەڵام ئێستا نزیکەی 10 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاوی کۆکراوەمان هەیە.
ئاشكراشی كرد، پلانی فراوانکردنی زەوی چێنراو بە کشتوکاڵی هاوینەمان ڕاگرتووە، تەنها دەمانەوێت ڕووبەری سەوزایی و بەرهەمەکان بپارێزین، کە ڕووبەڕەکەی دەگاتە یەک ملیۆن و نیو دۆنم.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پارتی بە تەواوی ئامادەیە
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه