Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی پشووی فەرمی دەدرێت ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی پشووی فەرمی دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی پشووی فەرمی دەدرێت

روونكردنەوەیه‌ك لەبارەی پشووی فەرمی دەدرێت
فەرمانگەی تەندروستیی هه‌ولێر رایدەگەیەنێ، ئەو پشووەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندراوە رۆژی شەممەی داهاتووی تێدا نییە و دەوامی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا كە بۆ گشت دامودەزگاکانی تەندروستی رەوانەی كردووە تیایدا هاتووە: "بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (ڕێکەوتی 30ی ئەیلوول و 1ی تشرینی یەکەمی 2026)، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت،  واتە دوو ڕۆژە."
تەندروستیی هەولێر باسی ئەوەی كردووە رۆژی شەممە پشوو نییە و دەوامە، هاتووە: "بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممە 3ی 10ی 2026 لە سەرجەم دامودەزگاکانی تەندروستیی سنووری شاری هەولێر دەوام دەست پێدەکاتەوە و دەوام ئاسایی دەبێت."
لە بەشی زۆری فەرمانگەكانی تەندروستی لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان رۆژانی شەممە دەوامی فەرمییە، بەڵام لە دامودەزگاكانی دیكەی حكوومەت و قوتابخانە و زانكۆكاكان شەممە پشووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا