بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای كردووە، ئەوروپا شەش مانگی تر قەدەغەی سەر هێڵی ئاسمانیی عێراقی درێژ كردووەتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، زنجیرەیەك رێوشوێنی گرتووەتەبەر و دەیەوێت قەدەغەی ئەوروپی لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی هەڵبگرێت، كە بەهۆیەوە ساڵانە ملیۆنان دۆلار زیانی بەردەكەوێت.
مەیسەم سافی گوتەبیژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی گوتووە، هێڵی ئاسمانیی عێراقی، لە رێگەی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (IATA) بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی IOSAو چەند رێكارێكی ترەوە، دەیەوێ قەدەغەی ئەوروپی لەسەر هێڵەكە هەڵبگرێت.
دووپاتی لەوەش كردووەتەوە، هەڵگرتنی قەدەغەكردنی ئەوروپی بۆ سەر هێڵی ئاسمانیی عێراقی، پێوەستە بە تێپەڕاندنی بەرنامەی وردبینیی چاودێریی سەلامەتیی گشتگیر (USOAP)، لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقەوە.
عێراق 230 سەرپێچیی لەسەر هێڵە فڕۆكەوانییەكەی تۆمار كراوە، دیارترینیان پێڕەونەكردنی پێوەر و پرۆتۆكۆڵەكانی یەكێتیی ئەوروپایە، بۆیە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا هەموو شەش مانگ جارێك، یەكێتیی ئەوروپا بەپێوەرەكاندا چووەتەوە و هەموو جارێكیش بڕیاری داوە قەدەغەكە بەردەوام بێت.
بەرپرسانی عێراق ئاشكرایان كردووە، بەهۆی قەدەغەی سەر هێڵەكەیان، زیانی ملیۆنان دۆلار بەر عێراق كەوتووە، چونكە ژمارەیەكی زۆری كۆچبەر و هاووڵاتیی عێراقی لە ئەوروپان، بۆ گەڕانەوە لە جیاتی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، هێڵی ئاسمانیی وڵاتانی تر بەكار دەهێنن.
كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا ڕای گەیاند، "یەكێتیی ئەوروپا بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی و پابەندنەبوون و پێوەرە جیهانییە كارپێكراوەكانی فڕۆكەوانیی مەدەنی و خراپیی فڕۆكەخانەكان و كۆمەڵێ هۆكاری تر، ماوەیەكی زۆرە هەموو گەشتێكی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە كردووە".
ئەوەشی گوت: "لە ساڵی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی ڕاسپارد دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراق بەڕێوە ببات، تا بتوانێ هەموو مەرج و داواكارییەكانی یەكێتیی ئەوروپا جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی سزای سەر عێراق هەڵبگرن".
دەشڵێت: "سەرباری پێدانی دەسەڵاتێكی زۆر و پێدانی ئیستیسنا، لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بۆ بەشی زۆری گرێبەست و پڕۆژەكانی كەرتی فڕۆكەوانیی مەدەنی و خەرجكردنی پارەیەكی زۆر و واژووكردنی گرێبەستی جۆراوجۆر، كە هەندێكی دەستەی دەستپاكی و پەرلەمان لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكات، كەچی عێراق شكستی هێنا لە ڕازیكردنی پشكنەرانی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی سزای قەدەغەی گەشتەكانی هێڵی عێراقییە".
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "پێشتر چەندان جار بەنووسراوی فەرمی و بەواژووی دەیان پەرلەمانتار، سەرۆك وەزیرانیان ئاگادار كردووەتەوە كە خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی و گرێبەستی جۆراوجۆر كە بەهاكەیان سەتان ملیۆن دۆلار بووە، واژوو كراون و دوا نووسراویان ڕۆژی سێی پێنجی ئەمساڵ بۆ سوودانی لەمبارەیەوە ناردووە".
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیسرائیل مووشەک بارانی ئەم وڵاتە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
بەم شەوە ئاگادارییەكی گرنگ بڵاو كرایەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا لەبارەی کورد پەیامێکی نوێ بۆ بەغدا نارد
1 رۆژ پێش ئێستا
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار
1 رۆژ پێش ئێستا
حوشدی شەعبی ترسی خۆی دیارکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه