شاندی هه‌رێم گه‌یشته کۆشکی حكومی و كۆبوونه‌وه چاره‌نووسسازه‌كه ده‌ستپێده‌كات
بڕیار وایه كه‌مێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا به سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه ڕاسپێردراون، ده‌ستپێبكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌سته به پرسی مووچه و پرسی نه‌وت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له قه‌سری حكومی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، تیمێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌شدار ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كه، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕاپۆرتێك بۆ سوودانی ئاماده ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمیته ڕاسپێردراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
وەڵام بدەوه