پارتی و یەكێتی بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان كرد
بەپێی زانیارییەكان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكەن و هۆكارەكەش یاسایەكە كە دەبێتە هۆی داتەپینی سیستەمی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، هەردوو فراكسیۆنەكە دژی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبین، ئەگەرچی لە كارنامەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی بوونی نییە، بەڵام نیەتێك هەیە دوای تەواوكردنی ڕێژەی یاسایی، پەرلەمانتارە شیعەكان 50 واژوو كۆبكەنەوە و پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی بخەنە بەرنامەی كارەوە و دەنگی لەسەر بدەن..
وەڵام بدەوه