وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، لە دژی ئەو هەوڵە وەستایەوە كە ئیسرائیل نیازی داگیركردنی كەرتی غەزەی فەلەستینی هەیە، بۆ ئەوەیش بە فەرمی پلانەكەی ئاشكرا كردووە.
پێگەی "شەفەق نیوز" رۆشنایی خستووەتە سەر بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە لەبارەی داگیركردنی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە خراوەتەڕوو. بەپێی بەیاننامەكە، بۆچوونی عێراق وایە كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نییە غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر بكرێت و لە بنەڕەتەوە رەتی دەكاتەوە. پێی وایە ئەوە فراوانبوونی زیاتری جەنگەكەیە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، لە بنەڕەتەوە رەتی دەكەینەوە ئیسرائیل بە داگیركردنی غەزە جەنگەكە فراوانتر بكاتەوە، چونكە پلانەكەی لە برسیكردنی خەڵكی كەرتەكە و دەركردن و كوشتنیان خۆی دەبینێتەوە، ئەوەیش بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكرێت و لێپێچینەوەی نێودەوڵەتیی بەدواوە دەبێت.
بەیاننامەكەی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە هەڵوێستی عێراق لەوبارەیەوە جێگیرە و پاڵپشتی لە مافی گەلی فەلەستین دەكات، ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینە كە پایتەختەكەی قودس بێت.
دواتریش عێراق داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە بەرپرسایەتیی یاسایی و مرۆیی هەڵبگرن، كار بۆ ئەوە بكەن ئەو پێشێلكردنەی ئیسرائیل بەرانبەر بە گەلی فەلەستین بێتە وەستان.
ئەوە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەو پلانەیان ئاشكرا كرد كە نیازی داگیركردنی تەواوی كەرتی غەزەی فەلەستینیان هەیە، وێڕای ئەوەی دوێنێ نەتەنیاهۆ رای گەیاند، ئەوان نایانەوێ غەزە داگیر بكەن، بەڵكو دەیانەوەی ئەو كەرتە لە حەماس رزگار بكەن.
لە حەوتی تشرینی یەكەمی 2023 بە دەستپێشخەریی حەماس، جەنگی غەزە دەستی پێ كرد و لە رۆژی یەكەمی جەنگدا سەرووی هەزار و 200 ئیسرائیلی گیانیان لە دەست دا و سەرووی 200 كەسی تر بە بارمتە گیران. ئەو رووداوە بە رووداوێكی كارەساتبار بۆ جووەكان لەوەتەی رووداوی هۆڵۆكۆستەوە هەژمار كرا، بۆیە پەرچەكرداری توندی لێ كەوتەوە.
لەو كاتەوە سوپای ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوییەوە غەزە بۆردمان دەكات كە بەهۆیەوە شارەكە بە تەواوی وێران بووە و دانیشتووانی شارەكە جگە لەوەی كە دەیان هەزاریان لێ كوژراوە، لە ژیانێكی زۆر سەختدا دەژین. دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینیش، باس لە كوژرانی نزیكەی 60 هەزار فەلەستینی دەكات و زیاتر لە 120 هەزار كەسیش بریندار بوون.
لەلایەكی ترەوە بەپێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكەی هەزار و 500 كەس كوژراون. زۆربەی قوربانییەكانی ئیسرائیل پێوەندی بە یەكەم رۆژی هێرشەكەی حەماس هەیە كە بەهۆیەوە هەزار و 200 كەس كوژران و زۆربەیان خەڵكی سڤیل بوون، لەگەڵ ئەمەدا زیاتر لە 200 ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە گیران و لەو كاتەوە تەنیا 81 بارمتەیان ئازاد كراون.
لە 15ی كانوونی دووەم، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بە ناوەندگیریی قەتەر، ئەمەریكا و میسر، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و دەبوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام كێشە كەوتە ئاگربەستەكە و تا ئێستەیش هێرشی ئیسرائیل بەردەوامە و دۆخی ژیانی دانیشتووانی كەرتەكە لەوپەڕی خراپیدایە و برسێتی بە رژدی بەرۆكی گرتوون
عێراق دژی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە
12رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بریارێک لە وەزارەتی داراییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
شاخەوان عەبدوڵڵە هەواڵی خۆشی بە دەەچوانی زانکۆ دا
1 رۆژ پێش ئێستا
نرخی دۆلار فڕی
1 رۆژ پێش ئێستا
شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
عەباس عێراقچی ئەمریکا شکستی هێنا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه