Kurdistan Press - سامان بەرزنجی: لە ماوەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش بۆ دامەزراندنی پزیشکان ڕادەگەیەنین سامان بەرزنجی: لە ماوەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش بۆ دامەزراندنی پزیشکان ڕادەگەیەنین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سامان بەرزنجی: لە ماوەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش بۆ دامەزراندنی پزیشکان ڕادەگەیەنین

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لەگەڵ بەرز نرخاندنی توانای پزیشکان و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، بە هیچ شێوازێک لە بەرانبەر سەرپێچیی پزیشکان و نەخۆشخانەکاندا بێدەنگ نابن و سزای سەرپێچیکاران دەدەن.

سامان بەرزنجی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە پزیشکانی کوردستان بە هەزاران نەشتەرگەریی رۆژانە ئەنجام دەدەن و رێژەی پەککەوتن زۆر کەمە، ئەمەش وایکردووە کەمترین نەخۆش پێویستی بە دەرەوەی وڵات هەبێت. سەبارەت بە کەرتی دەرمانیش روونی کردەوە کە جیاوازیی نرخ لە کوردستان کەمە و بۆ جیاوازیی کۆمپانیاکانی دەرمان دەگەڕێتەوە.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، وەزیری تەندروستی جەختی لە گرنگیی دامەزراندنی پزیشکانی نوێ کردەوە بەهۆی بوونی فشارێکی زۆر لەسەر پزیشکانی ئێستا و خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆریان. ئاماژەی بەوەش دا کە هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دامەزراندن لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا و لە ماوەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش دەبێت.

لەبارەی پڕۆژەکانی تری کەرتی تەندروستیشەوە، ئەوە خستە روو کە کارنامەی بیمەی تەندروستی لە کابینەی نۆیەمدا ئاراستەی پەرلەمان کراوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای کاراکردنەوەی بکرێتە یاسا. هەروەها لە بواری چارەسەری شێرپەنجەدا،جگە لە کردنەوەی نەخۆشخانە لە دهۆک و هەڵەبجە، نەخۆشخانەیەکی گەورە لە هەولێر دەکرێتەوە کە دەبێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا