وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نۆ و تەرازووی پێداچوونەوە دەنێرێتە بەغدا
بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نۆ و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت، بە مەبەستی وردبینی و تەمویلکردن ڕەوانەی بەغدا بکرێت، لە کاتێکدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق بەراورد بە مانگەکانی پێشووتر خێراتر بووە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی مووچەی مانگی نۆ بە تەواوەتی ئامادە کراوە و تەرازووی پێداچوونەوەش لە قۆناغی کۆتاییدایە. چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، دوای تەواوبوونی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت، هەردووکیان بەیەکەوە ڕەوانەی بەغدا بکرێن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە دوای وردبینیلێکردنی لیستەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغداوە، ئامادەکاری بۆ خەرجکردن و تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. ئەم هەنگاوە لە حاڵەتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستی پێ کردووە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا خێراتریش ببێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه