هیچ بڕیارێک لە بارەی مووچەوە نەدرا
دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا، کە یەکێک لە بابەتەکان، بابەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو هیچ بڕیارێکی لێوە نەدرا.
شایانی باسە بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک بۆ کوردستان پرێس، ئەوەش زانراوە کە تەیف سامی وەزیری دارایی هیچ بابەت و کۆنووسی کۆبوونەوەکان لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆوە پێشکەش نەکردووە.
هەروەها بە گوتەی هەمان سەرچاوە، وەزیری دارایی ئامادە نەبوونی راپۆرتەکانی راگەیاندووە، ئەمەش بووەتە هۆکاری باس نەکردن و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه