دوێنێ له‌وپه‌ڕى گه‌رماى نیوه‌ڕۆ كاره‌باى ته‌واوى عێراق كوژایه‌وه، تا ئێسته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نه‌دراوه و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه. عێراق 22 ساڵه له ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى كاره‌بادایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دوێنێ رووى دا پێشتر نموونه‌ى نه‌بووه، عێراقییه‌كان هێرشى توند ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت، رۆژنامه‌نووس عه‌دنان تائى ده‌ڵێ، "كاره‌با نیشانه‌ى شكستى سیاسیى ده‌سه‌ڵاتى عێراقه". رۆژنامه‌نووسێكى تریش ده‌ڵێ، "یه‌ك به‌رپرسى شه‌ریف هه‌بێت پێمان بڵێ، ئه‌و ملیاران دۆلاره چووه ناو سكى كێ؟".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ى ئاب، كه‌ناڵى یوتیڤى ڤیدیۆییه‌كى عه‌دنان تائى رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، مه‌سه‌له‌ى كاره‌با له عێراق بووه‌ته بابه‌تێكى بێزاركه‌ر و ئه‌م بابه‌ته شتێك نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، نیشانه‌یه‌كى دیاره له شكستى سیاسیى ده‌سه‌ڵاتى عێراق.
عه‌دنان نموونه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه له 2007دا دیدارى كه‌ریم وه‌حیدى كردووه و ئه‌و كاته وه‌زیرى كاره‌باى عێراق بوو، لێى پرسیوه، "كه‌ى كێشه‌ى كاره‌با چاك ده‌بێت؟" ئه‌ویش گوتوویه‌تى، "2011 كێشه‌ى كاره‌با له عێراق نامێنێ".
سه‌عات سێى دوێنێ كاره‌با له یه‌ك كاتدا له ته‌واوى عێراق كوژایه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه پله‌ى گه‌رما له زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق له 50 نزیك ده‌بووه‌وه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه نه‌بووه و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه نه‌دراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت سایتى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى بچووكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "وه‌زیرى كاره‌با و فه‌رمانبه‌رانى پێشكه‌وتوو له سه‌نته‌رى كۆنترۆڵى نیشتمانى كار ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى سیستمى كاره‌با بۆ دۆخى ئاسایى خۆی". كه‌چى سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌وانه كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ئاشكراى كردووه، یه‌كه‌مجاره ئه‌مه له عێراق روو ده‌دات كه كاره‌باى هه‌موو عێراق بكوژێته‌وه و هۆكاره‌كه‌یش ته‌كنیكى و نه‌زانراو بووه.
حه‌یده‌ر حه‌مدانى رۆژنامه‌نووسێكى تر‌ى عێراقه و راپۆرتێكى ڤیدیۆیى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به توانجه‌وه باسى ئه‌و لێدوانه‌ى حوسێن شه‌هرستانى ده‌كات كه گوتبووى، "له 2012 كاره‌با هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین و به وڵاتانى ده‌فرۆشین". حوسێن شه‌هرستانى له 2011 كه ئه‌و لێدوانه‌ى داوه، ئه‌وكات جێگرى نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو بۆ كاروبارى وزه.
حه‌یده‌ر حه‌مدانى پرسیارى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كاره‌بایه‌ى دوێنێ كوژایه‌وه، هۆكاره‌كه چى بوو؟ له كاتێكدا زۆربه‌ى عێراقییه‌كان له باشوورى عێراق له ماڵه‌وه نه‌بوون و به‌ره‌و كه‌ربه‌لا ده‌ڕۆیشتن؟ هه‌روه‌ها ده‌پرسى: ملیاران دۆلار كه بۆ كاره‌با خه‌رج كرا، چووه ناو سكى كامه وه‌زیرى كاره‌با و كامه سه‌رۆك وه‌زیران؟ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ڤیدیۆكه‌ى له كه‌ربه‌لا تۆمار كردووه و ده‌ڵێ، "چه‌ند رۆژێكه له كه‌ربه‌لام و كاره‌با لێره هیچ نییه و سفره، دواى چه‌ند رۆژێكى تر به‌رپرس یان سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌رنه‌كه‌وێت بڵێ له كاتى رێوڕه‌سمه‌كه كاره‌بامان بۆ كه‌ربه‌لا دابین كردووه".
دوایین پرسیارى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌یه، "ته‌نیا ئه‌وه‌مان ده‌وێ كه‌سێكى شه‌ریف له به‌رپرسه‌كان ده‌ربكه‌وێت و ته‌نیا ئاشكراى بكات، كامه حزب له‌و دۆسیه‌یه‌ى كاره‌با سوودمه‌نده؟".
دۆسیه‌ى كاره‌باى عێراق یه‌كێكه له‌و دۆسیانه‌ى كه له ساڵانى رابردوودا له‌سه‌ر ئاستى میدیاكانى دنیا كارى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر كراوه، بۆیه هه‌ندێك زانیارى هه‌ن كه وه‌ك زانیاریى دروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌وانه:
22ساڵه عێراق هه‌وڵى چاككردنى كاره‌با ده‌دات
90 ملیارى له دۆسیه‌كه خه‌رج كردووه
به‌و پاره‌یه ده‌یتوانى نۆ كووره‌ى ئه‌تۆمى بۆ كاره‌با دروست بكات
یان ده‌یتوانى دوو هێنده‌ى پێداویستى خۆى به وزه‌ى خۆ كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت
11 وه‌زیر به‌ڵێنى چاككردنى كاره‌بایان داوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
وەڵام بدەوه