رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وەی هێزه‌كانى له بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كێشێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌یش راوێژكارێكى حكوومه‌تى عێراق سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كردووه و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چوار ره‌خنه‌یان له حكوومه‌تى عێراق گرتووە، یه‌كێكیان پێوه‌ندى به‌و هێرشانه هه‌یه كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئاب، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى حكوومه‌تى عێراق ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانى له بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كێشێته‌وه. كه به گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراق و ده‌كه‌وێته شارى ئه‌نبار له رۆژئاواى ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راوێژكارێكى حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كردووه و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایى خۆیان به راوێژكاره‌كه گه‌یاندووه و له‌سه‌ر چوار دۆسیه ره‌خنه‌یان له حكوومه‌تى عێراق هه‌یه. یه‌كه‌میان دۆسیه‌ى چه‌كدانانى میلیشیاكانه كه حكوومه‌تى سوودانى نه‌یتوانیوه میلیشیاكان چه‌ك بكات. دووه‌میان مه‌سه‌له‌ى پشبهستنى عێراقه به گازى سروشتى ئێران كه تا ئێسته شوێنگره‌وه‌ى بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. سێیه‌میان پێوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، چونكه حكوومه‌تى سوودانى نه‌یتوانی رێگریى له هێرشه درۆنى و مووشهكییهكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بكات، كه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانى وزه ده‌كه‌نه ئامانج.
چواره‌میان پێوه‌ندى به رفاندنى ئه‌و كچه ئیسرائیلى- رووسییه هه‌یه، كه ناوى ئه‌لیزابیس تسوركۆڤه له ئادارى 2023 وه له لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له به‌غدا رفێدراوه. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به راوێژكاره‌كه‌ى سوودانیان راگه‌یاندووه، ده‌بێت سوودانى یاساى حه‌شدى شه‌عبى له په‌رله‌مانى عێراق بكێشێته‌وه، به‌ڵام راوێژكاره ئه‌مه‌ى به زه‌حمه‌ت زانیوه، چونكه له په‌رله‌مان دوو خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاساكه كراوه.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكه له مانگى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرا کشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بێت كه له 11ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كه‌چى ئه‌مه‌ریكا به نیازه زووتر هێزه‌كانى له عه‌ین ئه‌سه‌د بكێشێته‌وه. به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و واده‌یه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، "دیار نییه ئه‌و هێزانه ره‌وانه‌ى كوێ ده‌كرێن" حه‌ریر له هه‌رێمى كوردستان ، یان ته‌نف له خاكى سووریا نزیك له سنوورى عێراق و ئوردن. یانیش ره‌وانه‌ى بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو ده‌كرێن .ئه‌حمه‌د شه‌ریفى شاره‌زاى كاروبارى ئاسایش و به‌رگرى بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌ى كردووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێزانه‌ى له بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د بن، گه‌ڕۆك بوون له‌نێوان ته‌نف و بنكه‌ى عومه‌ر له رۆژئاواى كوردستان، بۆیه گواستنه‌وه‌یان بابه‌تێكى ئاسایى ده‌بێت یانیش لەوانەیە کشانەوەی یەکجاری بێت. په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش به دوورى نه‌زانیوه ئه‌مه له چوارچێوه‌ى هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه‌كان بێت.
بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د یه‌كێكه له بنكه سه‌ربازییه گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له ساڵانى رابردوودا چه‌ندان جار له‌لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران و خودى ئێران هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نرخی زێڕ دابەزی
ئەمرۆ
فەرماندەیەكی باڵا کوژرا
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه