بە مەبەستی ئەنجامدانی کارەکانی گواستنەوەی تاوەری کارەبا، ڕێگەی سەرەکیی چوون بەرەو هەولێر لە ئاراستەی کەرکووک و قوشتەپەوە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
کاتی داخستن: سبەی هەینی، لە سەعات 08:00ـی بەیانی تا سەعات 08:00ـی شەو دەخایەنێت.
ماوەی داخستن: بۆ ماوەی 12 سەعات بەردەوام دەبێت.
ڕێگەی جێگرەوە بۆ شۆفێران:
بۆ خۆپاراستن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتووچۆ، پۆلیسی هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەکات لەو ماوەیەدا ڕێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن کە بەم شێوەیەیە:
دەستپێک لە مەفرەقی قوشتەپەوە.
بەرەو گوندی گردمەلا.
تێپەڕبوون بە کانی بزرە، بێستانە، و لاجان.
پاشان بەرەو مورتکەی گەورە و لەوێوە دەچێتەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک - هەولێر.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه