Kurdistan Press - ئەمریکا لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق هاتە دەنگ ئەمریکا لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق هاتە دەنگ

ئەمریکا لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق هاتە دەنگ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق رایگەیاند؛ ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕدرێت و جەختی کردووەتەوە، لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەردەوام دەبن

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئابی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق، بڵاوکردەوە

لە راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە؛ ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە دوولایەنەی زیاتر تەقلیدی دەگۆڕدرێت

دووپاتیشی دەکاتەوە: ئەمە کۆتایی کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە بۆ شکستپێهێنانی داعش، بەڵکو هەوڵە مەدەنییەکانی بە سەرکردایەتییەکی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت

سەبارەت بە شێوازی کارەکانیان، باڵیۆزخانەکە دەڵێت: وردەکارییەکانی پەیوەست بە پلان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان، رەوانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەکرێن

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی یەکشەممە حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشکرای کرد، مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و عەین ئەسەد کۆتایی دێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه