Kurdistan Press - عێراق كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ى زۆر تاڵ عێراق كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ى زۆر تاڵ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ى زۆر تاڵ

ئابووریناسێكی عێراقی ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو داهاتى نه‌وت ته‌نها بۆ مووچه‌ خه‌رج كراوه‌، عێراق كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ى زۆر تاڵ، یان كاكردن بۆ زیادكردنى داهاته‌ گشتییه‌كان، یان ڕێكخستنه‌وه‌ى مووچه‌ و كه‌منكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى خه‌رجییه‌كان.
نه‌بیل مه‌رسوومی، ئابووریناس و ئه‌كادیمیستی عێراقی له‌ په‌یجی خۆى له‌ فه‌یسبووك له‌باره‌ى مووچه‌ و داهاتى نه‌وتى عێراقه‌وه‌ نووسیویه‌تى: "هاوکێشەیەکی دراماتیکی لە عێراق:
نەوت ده‌كاته‌ مووچە، واتا ٤٥ ترلیۆن دینار داهاتى نەوت ٤٥ ترلیۆن دینار پاره‌ى مووچه‌ مووچە، بۆیه‌ بەپێی ئەو حساباتە داراییانەی کە وەزارەتی دارایی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوی کردووه‌تەوە:
قەرەبووی فەرمانبەران = ٣٠.٠٢٥ ترلیۆن دینار
بەخشین و کرێ و مووچە = ٢.٤٦٧ ترلیۆن دینار
مووچەی خانەنشینی = ٩.٣٠٤ ترلیۆن دینار
مووچەی دامەزراوانی هەمیشەیی = ٣٦٧ ملیار دۆلار
تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی = ٢.٧٨٣ ترلیۆن دینار
کۆی گشتی مووچە دابەشکراوەکان = ٤٤.٩٤٦ ترلیۆن دینار
داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو = ٤٥.٢٨٣ ترلیۆن دینار
ڕێژەی دابینکردنی هەناردەی نەوتی خاو بۆ کۆی گشتی مووچە = ٩٩.٢%"

ئه‌و ئابووریناسه‌ ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌، واتا نزیکەی هەموو داهاتەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو (دوای دەرهێنانی خەرجییەکانی کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدان و خەرجییەکانی ڕێککەوتنی چینی)، تەنها بۆ دابینکردنی مووچە ڕۆیشتووە.

نه‌بیل مه‌رسوومى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەم دۆخە مەترسیدارە کە تواناکانی گەشەپێدانی ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ دانیشتووان لاواز دەکات، تەنها دوو چارەسەر هەن.
به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ى ئه‌و ئابووریناسه‌، پێویسته‌: "یان کارکردن بۆ زیادکردنی داهاتە گشتییەکان بە هەردوو بەشەکەیەوە، داهاتی نەوتی و نانەوتی بكرێت، یان چاکسازیکردن لە سیستەمی مووچە و دووبارە داڕشتنەوەی لە ڕێگەی چارەسەرکردنی بابەتی مووچە تایبەت و دووانەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی دارایی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ى بەهەدەردانی خەرجییەکاندا، بكرێت".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بە پێچەوانەوە، حکوومەتی داهاتووى عێراق خۆی لەبەردەم بژاردەی تاڵی دیکەدا دەبینێتەوە، لەوانە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار یان پێداچوونەوە بە پشتیوانی حکوومەت، کە هەموویان بڕیارگەلێکن ته‌نها خاوەن داهاتی جێگیر و هەژاران باجە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکەی دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه