Kurdistan Press - ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات

جۆش هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئازادكردنى ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ كچه‌ رفێندراوه‌كه‌ى ئیسرائیل بێ هیچ رێككه‌وتنێك و ئاڵۆگۆڕ و مه‌رجێك بووه‌، پێیوایه‌ ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئه‌یلوول، جۆش هاریس لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ،"رفاندنى تسوركۆڤ  له‌ عێراق تاوانێكى دزێو بوو، پێشێلكردنى یاساكان و سه‌روه‌ریى عێراق بوو". 

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى ئازادكردنى تسوركۆڤ هاریس ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى عێراق بۆى روونكردنینه‌وه‌ كه‌ به‌ردانى ئه‌و بێ هیچ رێككه‌وتن و سامان و ئاڵوگۆڕێكه‌، ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تى كه‌ به‌ هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن".

تسوركۆڤ كچێكى ئیسرائیلى بوو، ره‌گه‌زنامه‌ى رووسى و ئیسرائیلى هه‌ڵده‌گرت و له‌ مانگى ئادارى 2023 له‌ عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عێراقه‌وه‌ رفێندرا و دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ئازاد كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه