ئەمریکا بە فەرمی هەڕەشەی سزادانی ئابووری عێراقی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ماڵپەڕی "ئۆیل پریس"ـی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە:وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی لە سودانی کردووە، ئەگەر بەغدا دەستبەرداری کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران نەبێت، سزای ئابووری بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت،ماڵپەڕەکە ئەوەشی نوسیووە دەستێوەردانی ئیدارەی ترەمپ لە پشت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بوو.
وەڵام بدەوه